له پیرمام خۆبه‌خشێك رێنمایی خۆپارێزی پێشكه‌شى ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قه‌سیم محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، 31 ساڵه فه‌رمانبه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاگركوژێنه‌وه‌یه له قه‌زاى پیرمام، ماوه‌ى پێنج ساڵه وه‌ك خۆبه‌خشێك رێنماییه‌كانى و فریاگوزاری جیاجیا پێشكه‌شی قوتابیان و خوێندكاران ده‌كات و تا ئێستاش توانیویه‌تى زیاتر له 30 قوتابخانه‌و خوێندنگا و باخچه‌ى منداڵان له سنوورى پیرمام به‌سه‌ربكاته‌وه.
قه‌سیم به 964ـى وت “له ساڵى 2019 ه‌وه وه‌ك خۆبه‌خشێك سه‌ردانى ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى خوێندن ده‌كه‌م، سیمینار له‌باره‌ى بابه‌تى جیاجیاى رێنماییه‌كانى فریاگوزارى پێشكه‌شى قوتابیان و خوێندكاران ده‌كه‌م”.
به‌قسه‌ى ناوبراو تا ئێستا توانیویه‌تى زیاتر له 30 سه‌ردان بۆ ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى خوێندن ئه‌نجام بدات و سیمیناریان پێشكه‌ش بكات، وتیشی “بابه‌تى سیمیناره‌كانیشم بریتین له خۆپاراستن له رووداوه‌كانى وه‌ك لافاو ئاگركه‌وتنه‌وه، هاتوچۆ و كاره‌با و بومه‌له‌رزه و قوتدانى زمان و چه‌ند بابه‌تێكی تر “.
ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى خوێندن كه تا ئێستا سه‌ردانى كردون بریتین له قوتابخانه و خوێندنگا بنه‌ڕه‌تیه‌كانى و باخچه‌ى منداڵان، ده‌شڵێت “پلانمان هه‌یه له داهاتودا هۆڵێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كاربهێنین له‌جیاتى ئه‌وه‌ى سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌ندانه بكه‌ین ئه‌وان بێنه ئه‌و هۆڵه”.