نووسەری GOT سکاڵای لەسەر چات جی بی تی تۆمارکرد

964+
ژووری هەواڵ

جۆرج ئاڕئاڕ مارتن نووسەری زنجیرەی یاری تەختە پاشاییەکان (Game of Thrones) سکاڵای لە چات جی بی تی کردووە بە تۆمەتی بەکارهێنانی چیرۆکی ناو کتێبەکانی بەبێ مۆڵەت.

جۆرج لە دادگایەکی فیدراڵی لە نیویۆرک سکاڵاکەی کردووە و وتوویەتی، “بە کتێبەکانی من چاتەکەیان زیرەک دەکەن”.

چات جی بی تی کۆمپانیایەکی بواری زیرەکی دەستکردە، رەنگە پێشکەوتووترین سیستمی زیرەکی دەستکردی هەبێت کە بە تێکست وەڵامی خواستی خەڵکی بداتەوە.

لە بەرامبەردا، چات جی بی تی رایگەیاندووە، کە رێز لە مافی نووسەرەکان دەگرێت، بەڵام لەبەرئەوەی بەکارهێنەرێکی زۆریان لەسەر ئاستی جیهان هەیە، ناتوانن بەتەواوەتی کۆنترۆڵی کۆپی رایت بکەن.

لە وڵاتانی پێشکەوتوو بابەتی کۆپی رایت بابەتێکی جدیە و بە یاسا قەدەغەکراوە، یان دەبێت لایەنی لادەر لە یاسا قەرەبووی تەواوی خاوەن مافەکە بکاتەوە.

ئیڵۆن مەسک رکابەری چات جی پی تی دامەزراند

ئیڵۆن مەسک رکابەری چات جی پی تی دامەزراند