بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە - وێنە: 964
هەڵەبجە دەبێتە خاوەنی سەنتەری قەستەرەی دڵ
964+
پێشەوا محەمەد
پارێزگای هەڵەبجە دەبێتە خاوەنی یەکەم سەنتەری قەستەرەی دڵی حکومی و تەندروستیش دەڵێت، تەنیا رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی ماوە.
باڵەخانەی سەنتەرەکە لە لایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM دروستکراوە.
ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، زۆری دانیشتوانی هەڵەبجە ئەو سەنتەرەی پێویست کردووە و بە کردنەوەی دەتوانرێت خەڵکێکی زیاتر لەو خزمەتگوزارییە سوودمەند بێت.
وتیشی، “ئێستا داواکاری کردنەوەی لای ئەنجومەنی وەزیرانە و چاوەڕوانی رەزامەندی ئەوانین بۆ دەستبەکاربوون”.