لۆگۆی سێرکی ھەولێری نێودەوڵەتی .. گرافیك: 964
به‌مزووانه سێرکی نێودەوڵەتی له هەولێر ده‌كرێته‌وه
میدیا گۆران
بڕیاره به‌م زووانه سێرکی نێودەوڵەتی لە هەولێری پایتەخت بە شێوەیەکی بەردەوام بکرێتەوە.
سەرچاوەیەک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى سێرکی نێودەوڵەتی هەولێر بە 964ی وت، بۆ یەکەمجاره سێرکێکی جیهانی لە عێراق بكرێته‌وه ئه‌ویش له هه‌ولێر ده‌بێت.
به پێی قسه‌كانى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، چالاکییه‌كانى ئه‌و سێركه نێوده‌وڵه‌تییه جۆراوجۆر ده‌بن و نمایشکاران لە وڵاتانی جیاجیای ئاسیا و ئەوروپاش دێن بۆ نمایشی چالاكییه‌كانیان.
وتیشی “ئامانجمان لە سێرکەکە گواستنەوەی هونەر و کولتووری وڵاتانە بۆ هەولێر، چونكه بەر لە دەسپێکردنی هەر نمایشێک چالاکی فۆلکلۆری کوردی و عەرەبی نمایش دەکرێت”.
به پێی زانیارییه‌كانى 964، سێرکی نێودەوڵەتیی هەولێر لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر “ئەربیل زوو” دەبێت و هاوشێوەی کەرنەڤاڵێکی خێزانی دەبێت، چەندین خواردنگە و یاریی منداڵان و چەندان جۆر سوپرایزی جیاجیاش لەخۆدەگرێت.
سەرچاوەکەش وتی “ئێستا لە قۆناغی ئامادەکاریداین و بەم نزیکانەش بە رووی سەردانیکاران دەکرێتەوە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن