قوفڵ لە دەرگای دەرمانخانەکان دراوە. وێنە: KMCA
لە هەولێر دوو دەرمانخانە و کۆمپانیایەکی دەرمان داخران
964+
ژووری هەواڵ
تیمی چاودێری بازاڕی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، دوو دەرمانخانە و کۆمپانیایەکی دەرمانی لە هەولێر داخستووە بە هۆکاری “سەرپێچیکردن”.
ئەو شوێنانە ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلایەن تیمی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی KMCA لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازان و قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر پشکنینیان بۆ کراوە.
دەشڵێت، پشکنین بۆ ژمارەیەک لە دەرمانخانەکان کراوە و دەرکەوتووە ئەو دوانەیان و کۆمپانیایەکی بواری دەرمان “سەرپێچی دەکەن بەرامبەر بە رێنماییەکان”.
تیمەکەی وەزارەتی تەندروستی ناوی دەرمانخانەکان و کۆمپانیاکەی نەهێناوە.
هەروەها هۆشداری داوەتە سەرجەم ئەو شوێنانەی کە مامەڵە بە بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکییەوە دەکەن بۆ ئەوەی پابەندی گشت رێنماییەکان بن، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی “سزای یاسایی تووند” دەبنەوە.