منداڵێک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلی غاز و گیانی لەدەست دا

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

کەمێک پێش ئێستا منداڵێکی چوار ساڵان لە ناحیەی کەلەکچی، کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلی گەڕۆکی غاز و گیانی لەدەست دا

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ناحیەی کەلەکچی بە 964ی وت، نیو کاتژمێر پێش ئێستا مندالێک بە ناوی”محەمەد داود”، کە تەمەنی چوار ساڵانە، لە ناحیەی کەلەکچی لە گەڕەکی ئاڤدەلی، کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلیکی فرۆشتنی غاز و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا .

وتیشی، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و لێکۆلینەوە لە رووداوەکە دەکرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سێ ئەندامی یەک خێزان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستد...

سێ ئەندامی یەک خێزان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا