چوارشەممەی داهاتوو دەبێتە پشوو؟

964+

ژووری هەواڵ

بەپێی لێکدانەوە و حیساباتی 964 رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان دەبێتە پشوو بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەرەوە.

لە رۆژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێمدا هاتووە رۆژی 28ی ئەم مانگە پشووە، بەڵام ئەوەش نوسراوە کە ئەو رۆژە بەپێی رۆژمێری کۆچی مەزەندە کراوە، گەر وابێت قابیلی گۆڕانکارییە.

964 لە د. عەبدوڵا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی پرسی، ئەویش وتی (12ی رەبیعی یەکەم) دەکاتە رۆژی چوارشەممە 27ی ئەیلوول، بەم پێیە بێت رۆژی پشووە فەرمییەکە دەکەوێتە چوارشەممە.

964 پەیوەندی بە سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمەوە کرد، ئەوان دەڵێن هێشتا بە فەرمی لەبارەی پشوەوە هیچیان رانەگەیاندووە.

هەولێر: ئامادەکاری بۆ یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر دەستی...

هەولێر: ئامادەکاری بۆ یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر دەستیپێکرد