مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە کەرکوک خۆپیشاندانیان بۆ دامەزراندنی بە هەمیشەیی کرد

+964

کاروان سالحی

ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە کەرکوک، لە دوو خۆپیشاندانی جیاواز، داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ۲۰ـی کانونی یەکەم، دوو خۆپیشدانان لە دوو شوێنی جیاواز لە شاری کەرکووک ئەنجامدار، ئەوەی کۆی دەکردنەوە ئەوەبوو کە یەکێکیان مامۆستای گرێبەست و ئەوەی دیکەشیان فەرمانبەری گێبەست بوون و هەردووکیشیان داوایان دەکرد بە هەمیشەیی بکرێن.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک، لە بەردەم پەیمانگای تەکنیکی ئەنجامیاندا، بەڵام فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆی کەرکوک، لەبەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکوک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داواکاری هەردووکیشیان ئەوەبوو بکرێن بە هەمیشەیی.

وەسەن نورەدین، مامۆستای گرێبەست لە پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک بە +964ـی وت؛ ئێمەی فەرمانبەرانی گرێبەست ئەو ئەرکەی لەسەرمانە زۆر زیاترە لەوەی لەسەر فەرمانبەرانی هەمیشەییە، وتی “ژمارەمان ۱۲٤ فەرمانبەرەو داوا دەکەین لە سەرۆک وەزیران کە بکرێینە فەرمانبەری هەمیشەیی، چونکە دەوام دەکەین بەڵام ئایندەمان نادیارە” .

شۆخان عەتار، فەرمانبەری زانکۆی کەرکوک بە +964ـی وت “چەندینجار بەڵێنیان پێداوین، بەڵام ڕاستگۆ نەبوون و بەڵێنەکەیان نەبردەسەر”.

زیاتر وتی “ئێمە ژمارەمان هەزارو ٤٠٠ فەرمانبەرە، بۆیە بڕیارمانداوە چی تر ناچینەوە دەوامی کۆلێژەکان تاوەکو چارەسەری کێشەکەمان نەکرێت”.