پاشماوەی هێرشە درۆنیەکەی سەر فرۆکەخانەی عەربەت. وێنە: 964
تورکیا لەسەر هێرشەکەی عەربەت: دوو هێز پێکەوە مەشقیان کردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت رایگه‌یاند، ” وازانراوە له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا ئەندامانی دژە تیرۆری(CTG) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه) پێکەوە مەشقیان کردووە”.
ئەمرۆ سێشەممە 19.9.2023، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له وێبسایتی فەرمی وەزارەتەکەی لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “لە عێراق چالاکییەكانی هێزه‌كانی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه چڕبونەتەوە و رێڕەوێكیان لە نێوان سوریا و عێراق دامەزراندووه، بە وردی چاودێری دەکرێن”.
وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئەوەشی وتووە، “زانراوە لەکاتی تەقینەوەکەدا ئەندامانی گروپی دژە تیرۆری سەر بە یەکێتی لەگەڵ هێزه‌كانی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه پێکەوە مەشق و راهێنانیان دەکرد، ئەمە بە روونی هاوکاریی هەندێک لایه‌نی ئەمنی سەر بە یەکێتیی لەگەڵ ئەندامانی ئەو یه‌په‌گه ئاشکرا کردوە”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، “تورکیا پێشبینی دەکات حکومەتی ناوەندی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دان بەبونی پەکەکە و هێزه‌كانی سه‌ر به‌و هێزه‌كاندا بنێن و بەرەنگاریان ببنەوە”.
دەوروبەری کاتژمێر 4ـی ئێوارەی دوێنێ دووشەممە کت‌وپڕ دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە فڕۆکەخانەی عەربەت هات، کە وەک فڕۆکەخانەیەکی کشتوکاڵی ناسراوە، دواتر دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەکە و چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە.
فڕۆکەخانەی عەربەت دەکەوێتە ناحیەی عەربەت، کە تەنیا 23 کیلۆمەتر لەناو شاری سلێمانییەوە دوورە، ئەگەر بە ئاسایی بە سەیارە بڕۆیت بە 20 تا 25 خولەک پێی دەگەیت.