
گۆڕانكاریەكانی ڤێری فای تویتەر كەوتنەكار
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
ئەمرۆ سێشەممە ٢٠ـی کانونی یەکەم، كۆمپانیای تویتەر بەفەرمی گۆڕانكاریەكانی ڤێری فای كارا كرد.
پێشتر ئیلیۆن مەسك رایگەیاند، ڤێری فای دەستكاری دەكەین، بۆ حکومەتەکان رەنگی رەساسی و، بازرگانەکان رەنگی ئاڵتونی و هاوڵاتیانیش رەنگی شین دەستنیشان کراوە، نرخی هەر یەکێکیشیان جیاوازە لەوەی دیکە.
ئەو دەستکارییەی مەسک بەسەر ڤێری فای تویتەردا هێناویەتی لە کاتێکدایە پێشتر بۆ هەموو چینوتوێژەکان ڤێری فای بە رەنگی شین بوو.
ئێلیۆن مەسك، لە ٢٨ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ تۆری كۆمەڵایەتی تویتەری بە ٤٤ ملیار دۆلار كڕیوە، لەیەکەمین بڕیاریشدا بەخشینی ڤێریفای لە خۆراییەوە کردە پارە، لە ئێستاشدا دەیەوێت بیکاتە سێ رەنگ کە نرخەکانیشیان جیاواز دەبێ، بەڵام هێشتا نرخەکانی ئاشکرا نەکراوە.