نزیکەی 100 ماڵی هەردوو زڕگوێزەکە گوندەکەیان چۆڵ کردووە

سەعاتی سفر هات... ئێران چی دەکات؟

سەعاتی سفر هات... ئێران چی دەکات؟

+964

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

بەهۆی ترسیان لە هێرشی ئێران بۆ سەر گوندەکانیان، نزیکەی 100 ماڵی گوندەکانی زڕگوێزەڵە و زڕگوێزی گەورە گوندەکەیان چۆڵ کردووە.

ئەو دوو گوندە بارەگاکانی حزبەکانی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی کوردستانیان تێدایە و ئەو وادەیەی ئێرانیش بۆ هێرشکردنە سەر ئەو حزبانە داینابوو، کاتژمێر 12ی دوێنێ شەو تەواو بوو.

964 قسەی لەگەڵ چەند دانیشتوویەکی گوندی زڕگوێزەڵە کرد و هیچیان ئامادە نەبوون ناویان بنووسرێت، بەڵام وتیان، “گوندەکە نزیکەی 120 ماڵە و نزیکەی 80 ماڵی لە ترسی هێرشی ئێران چۆڵیان کردووە”.

لە لایەکی دیکەشەوە لە گوندی زڕگوێزی گەورە ئەو ماڵانەی لە بارەگای حزبەکانی کۆمەڵەوە نزیکن، چۆڵیان کردووە.

لەتیف نوری، مامۆستای گوندی زڕگوێزی گەورە بە 964ی راگەیاند، 20 ماڵی گوندەکەیان چۆڵیان کردووە و ئەوانیش ئەوانە بوون، کە لە بارەگاکانی کۆمەڵەوە نزیک بوون.

وتیشی، “بارەگای حزبەکان بە شێوەیەکی گشتی چۆڵ کراون و تاک و تەرا خەڵکیان تێدا بەدی دەکرێت”.

زڕگوێز و زڕگوێزەڵە دوو گوندن، کەوتوونەتە ناحیەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی.

ئەمە لە کاتێکدایە پەیامنێری 964 لە دەڤەری برادۆست ئاماژەی بەوە داوە، سنوورەکە لەگەڵ ئێران ئارامە و هیچ جوڵەیەکی سەربازی نییە و تەنانەت دەنگی فڕۆکەش بە ئاسمانەوە نابیسترێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پەیامنێری 964 لە دواین خاڵی سنوری عێراقە

پەیامنێری 964 لە دواین خاڵی سنوری عێراقە

په‌یامنێری 964: سنووری هه‌رێمی كوردستان ئارامه‌

په‌یامنێری 964: سنووری هه‌رێمی كوردستان ئارامه‌