داشكان بۆ پاره‌ی مانه‌وه له به‌شه ناوخۆییه‌كانی دهۆك و زاخۆ ده‌كرێت
964+
هەژین فەتاح
دوای ناڕه‌زایی به‌شێكی زۆری خوێندكارانی پارالێلی زانكۆكانی دهۆك و زاخۆ به‌رامبه‌ر پاره‌ی مانه‌وه و ته‌ئمینات، بڕیاردرا داشكانیان بۆ بكرێت.
عیسمەت خابوور، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی دهۆک بە 964ی وت، دوای ناڕەزایی بەشێکی زۆری خوێندکاران بەرامبەر دانی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی لە لایەن زانکۆی دهۆک و زانکوی پولیتەکنیکی دهۆک بۆ مانه‌وه له به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و ته‌ئمینات داواكرابوو، بڕیاڕدرا داشکانی 45%ی لە نرخی وەرگرتنی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان بۆ خوێندکارانی خوێندنی پارالێل و ئێواران بكرێت.
ساڵی پار خوێندکارانی به‌شه‌ناوخۆیی زانکۆی دهۆک، ئەوانەی به سیستمی پارالێل دەخوێنن، داوای 300 هه‌زار دیناریان لێكرابوو، 250 هه‌زار بۆ مانەوە لە به‌شه‌ناوخۆیی و 50 هه‌زاریش وەک تەئمینات، ئەمە بووه جێگه‌ی ناڕەزایی خوێندکاران.
ئەگەر بە پارە دەخوێنیت بزانە چەند داشکاندنت بۆ کراوە
سارا تاهیر، خوێندکار لە سیستمی پارالێل لە به‌شی پەرستاری لە زانکۆی دهۆک بە 964ی وت، ئەم بڕه پارەیه‌ی لەبەر مانەوەی لە به‌شه‌ناوخۆیی لە ئێمە وەردەگرن زۆرە و ئێمە دەمانەوێت بۆمان بگەڕێننەوە، ئێمە ژماره‌مان زۆره کە لەم سیستمەدا دەخوێنین”
ئێستا به پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان، پاره‌ی مانه‌وه و ته‌ئمینات له خوێندكارانی سیستمی پارالێل له زانکۆی دهۆک، زانكۆی زاخۆ، زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک و زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستی کرداری به رێژه‌ی 45% كه‌م ده‌كرێته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا