وێنەی ئەو چەکەی راوی پێکراوە لەگەڵ باڵندە راوکراوەکان. فۆتۆ: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە بەکرەجۆ سێ راوچی دەستگیر کران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە سنوری بەکرەجۆی سلێمانی، سێ کەس لەکاتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیر کران.
ئەمڕۆ دووشەممە 18.9.2023، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو سێ راوچیە لە سنوری تانجەرۆ دەستگیر کراون و دەستیشگیراوە بەسەر سێ کۆتر، یەک سوێسکە و یەک چەکی تاپڕ و یەک فیشەکدا.
سێ کەس لەکاتی راوکردن دەستگیر کران
وتیشی، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی”.
لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 127 کەس لەسەر راوکردنی نایاسایی دەستگیرکراون، لەو ژمارەیە 48 کەسیان راوی باڵندە و ئاژەڵی کێویان کردووە، 79 کەسەکەی دیکەش بە نایاسایی ماسیان راوکردووە.