چابی ئەلۆنزۆ.
بایرن هه‌ڕه‌شه له ریال مه‌درید ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی هه‌ڕه‌شه له یانه‌ی ریال مه‌درید و پلانه‌كانی سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌كات.
رۆژنامه‌ی بێلدی ئه‌ڵمانی نووسیویه‌تی، بایرن میونشن پلانی وایه له ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ری ئێستای تیپه‌كه‌ی، چابێ ئه‌لۆنزۆی راهێنه‌ری بایه‌رلیڤه‌ركوزن ده‌كاته راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌مێكه له‌وه ده‌كۆڵێته‌وه له هاوینی داهاتوو، دوای كۆتاییهاتنی گرێبه‌ستی ئه‌نچیلۆتی، ئه‌لۆنزۆ به راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكات.
ئه‌لۆنزۆ ئاستی بایه‌رلیڤه‌ركوزنی زۆر به‌ره‌و پێش بردووه و شه‌وی رابردووش له خولی ئه‌ڵمانیا به 2-2 گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن یه‌كسان بوون.