شەقامی ناو بازاڕی زاخۆ - فۆتۆ: 964
بەدواداچوونی 964
بۆچی بەیەک ئاراستەکردنی شەقامی ناو بازاڕی زاخۆ دواکەوتووە
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
به هۆی دروستکردنی شەقامێك به ناوی پێشمەرگە، پرۆژه‌ی بەیەک ئاراستەکردنی شه‌قامی زاخۆی ناو بازاڕی زاخۆ، دواكه‌وتووه.
“شه‌قامی زاخۆ” دەکەوێتە سەنتەری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، هەندێک جار بە شێوەیه‌ک قەرەباڵی لێ دروست دەبێت، کە شۆفێران زۆر بێتاقه‌ت ده‌بن، ئیدارەی زاخۆ بە مەبەستی نەهێشتنی قەرەباڵغیی ناو بازاڕ، بیری لە رێکخستن و یەک ئاراستەکردنی شه‌قامی بەدرخان کردووه‌ته‌وه، کە شه‌قامێكه دەکەوێتە سەنتەری بازار و هاتۆچوی ئوتومبێل لەناو بازار لەو شه‌قامه‌وه‌یه، بڕیاریش درابوو لە سەرەتایی مانگی هەشت پڕۆژەکە جێبەجێ بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا ته‌واو نه‌كراوه.
رەشید ئادەم، بەڕێوەبەری هاتۆچوی زاخۆ بۆ 964 وتی: نۆژەنکردن و دروستکردنی شه‌قامی پێشمەرگە، کە تەواوکەری شه‌قامی بەدرخانی ناو بازاڕە، هۆكاری دواکەوتنی پڕۆژەکە بوو، لە ماوەیەکی نزیکدا شه‌قامی پێشمەرگە تەواو دەبێت و هەر یەکسەر دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکەین.
“هەفتەی یەکەمی پڕۆژەکە به شێوه‌ی تێست دەبێت، ئەگەر بینیمان پڕۆژەکە سەرکەوتووه، بەردەوام دەبێت، ئەگەریش سەرکەوتوو نەبوو، ئەوا دەیگەڕێنینەوە سروشتی جاران، یان بیر لە پلانێکی دیكه دەکەینه‌وه”، رەشید ئاده‌م وای وت.
بازاڕی زاخۆ، بە تایبەت ئێواران قەرەباڵغییه‌كی زۆری لێ چێ دەبێت، بە جۆرێک بۆ بڕینی یەک کیلومەتر، زیاتر لە 15 بۆ 20 خولەک پێویست ده‌بێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا