چەند یاریزانێکی یانەی سپاهان. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مڕۆ یانه‌ی سپاهان ئه‌سفه‌هان ده‌گاته هه‌ولێر
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بۆ ئه‌نجامدانی یاریی یه‌كه‌می خۆی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا به‌رامبه‌ر یانه‌ی قوه جه‌وییه، بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندی یانه‌ی سپاهان ئه‌سفه‌هانی ئێرانی بگه‌نه هه‌ولێر.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، كه له میدیای ئێرانی ده‌ستیكه‌وتووه، ئه‌مڕۆ یانه‌ی سپاهان ئه‌سفه‌هان ده‌گاته هه‌ولێر.
رۆژی دووشه‌ممه یاریی نێوان قوه جه‌وییه‌ی عێراقی و سپاهان ئه‌سفه‌هانی ئێرانی له ده‌ستپێكی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ركابه‌رییه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مه، كه یانه‌كانی ئیتیحادی سعودی و ئه‌جمه‌ك ئۆلمایكیش له خۆ ده‌گرێت.
یانه‌ی جه‌وییه بڕیاری داوه یارییه‌كانی له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر بكات، چونكه فیدراسیۆنی ئاسیا رێگه نادات یانه عێراقییه‌كان له به‌غدا یاریی بكه‌ن، ته‌نیا له هه‌ولێر و به‌سڕه یاریی بكه‌ن.