کارمەندێک لەنێو کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوت سەرقاڵی کارکردنە - وێنە: رۆیتەرز
نرخی نه‌وت كه‌مێك دابه‌زی
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای ئەوەی نرخی نەوت له رۆژانی رابردوو 94 دۆلاری تێپەڕاند، ئه‌مڕۆ كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌بینی.
نرخی نه‌وت له بۆڕسه‌ی جیهانیدا له رۆژانی رابردوودا بەرزترین ئاستی تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شه‌ممه یەک بەرمیل نەوت بە 93.93 دۆلار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هه‌روه‌ها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێكساسی ئەمریکی بە 90.77 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
نرخی هه‌ردوو جۆر نه‌وتی ئه‌مریكی كه‌مێك دابه‌زینیان به‌خۆیه‌وه بینیوه، هەرچەندە له رۆژانی رابردوو به‌هۆی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكه‌وه، نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخی ئێستای نه‌وت، به‌رزترینه له‌وه‌ته‌ی ده مانگی رابردوودا.