200 کارمەندی بەنزینخانەکانی سلێمانی خولی هۆشیاریان بینیوە

964+

پێشەوا محەمەد

200 کارمەندی بەنزینخانەکانی سلێمانی خولی هۆشیاری مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوی کتوپڕیان بینیوە و کۆمەڵەی بەنزینخانەکانی سلێمانیش دەڵێت، خولەکان بەردەوام دەبن.

کارمەندەکان سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە و رووداوە کتوپڕەکانی ناو بەنزینخانەکان ئاگادار دەکرێنەوە و خولەکان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانییەوە دەوترێنەوە.

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی زیاتر لە 200 بەنزینخانە بوونیان هەیە و بۆ هەر بەنزینخانەیەک دوو کارمەندیان بەشداری خولەکانیان پێ دەکرێت.

بەهمەن قادر، سەرۆکی کۆمەڵەی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، خولەکان بێبەرامبەرن و هۆشیارییەکی باش بە کارمەندانی بەنزینخانەکان دەدرێت.

نارنجۆکێک هەڵدرایە ناو بەنزینخانەیەک

نارنجۆکێک هەڵدرایە ناو بەنزینخانەیەک