لۆگۆی دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێم.
15 تیمیان بێ ئۆتۆمبێلن
دەزگای مین داوای ئۆتۆمبێل دەکات
پێشەوا محەمەد
دەزگای گشتی کاروباری مین داوا لە رێکخراوی UNMAS دەکات ئۆتۆمبێلیان بۆ دابین بکەن و سەرۆکی دەزگاکەش دەڵێت، بەڵێنیان پێدراوە.
964 دەزانێت دەزگاکە ساڵانێکە کێشەی ئۆتۆمبێلی هەیە و بەو هۆیەوە تا ئێستا نەیانتوانیوە 15 تیمی گەڕانیان بخەنەوەکار.
جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە 964ـی راگەیاند، 35 تیمیان هەیە و ئۆتۆمبێلیان بەشی 20 تیم هەیە و ناتوانن ئەوانی تر بخەنەوە سەر کار.
وتیشی، “ئەو رێکخراوە پیشتریش چوار ئۆتۆمبێلی پێداوین و بەڵێنیشیان دا کە هی زیاترمان بۆ دابین بکەن”.
UNMAS رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە و هاوکاری دەوڵەتە زیانلێکەوتووەکان دەکات بۆ بەرزکردنەوەی توانا و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە بواری میندا.