دابەشکردنی ئاو لە کۆیە دەوەستێت
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە رۆژی شەممەوە، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە بەشێک لە گەڕەکەکانی ناو شاری کۆیە دەوەستێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.9.2023، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە رایگەیاند، بەهۆی گواستنەوەی بۆری هێلی سەرەکی شەقامی هەیبەسوڵتان، لە بەردەم دادگای بەرای کۆیە و فراوانکردنی شەقامەکە، لە هەندێک گەڕەک 24 کاتژمێر ئاو دابەشناکرێت.
ئەو گەڕەکانەی کە رۆژی شەممە سەرە ئاویانە و ئاویان پێنادرێت ئەمانەن: ئازادی، سەربەستی، خانووەکانی قەندیل، شوێنە گشتییەکانی سەر شەقامی سەرەکی هەیبەسوڵتان تاوەکو دەگاتە پاڵاس.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکات، “ئەو ماوەیە بە وشیارییەوە ئاو بەکاربهێنن هاوکارمان بن”.