سامی عەلی. فۆتۆ: 964
كوردێك بووه ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تیپه میللییه‌كانی عێراق
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سامی عه‌لی، كه وه‌رزشوانێكی هه‌ولێره و ناوبژیوانه، بووه ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تیپه میللییه‌كانی عێراق، راشیگه‌یاند به‌رنامه و پلانی گه‌وره‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
سامی عه‌لی به 964ی راگه‌یاند، له به‌غدا هه‌ڵبژاردن بۆ فیدراسیۆنی تیپه میللییه‌كان و ئاره‌زوومه‌ندانی تۆپی پێی عێراق كرا و توانی ببێته ئه‌ندامی فیدراسیۆنه‌كه.
وتیشی، ماوه‌ی سێ ساڵه وه‌ك خۆبه‌خش له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنه‌كه كارده‌كات و ئامانجیان ئه‌وه‌یه گرنگی به تۆپی پێی تیپه میللییه‌كان و ئاره‌زوومه‌ندان بده‌ن.
سامی عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پلانیان هه‌یه خولێك له هه‌ولێر بكه‌نه‌وه بۆ تیپی شه‌ش یاریزانی، پاڵه‌وانی خوله‌كه به‌شداریی خولی سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت له هه‌موو كوردستان خول و پاڵه‌وانیه‌تیی بكه‌نه‌وه.
“به‌رنامه‌كه وایه پاڵه‌وانی خولی تیپه میللییه‌كانی عێراق، به‌شداریی مۆندیالی تیپه میللییه‌كانی جیهان بكات، كه له به‌ڕازیل ده‌كرێت”، سامی عه‌لی وای وت.
ئه‌و وه‌رزشوانه‌ی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، “مه‌رجه ئه‌وانه‌ی له خولی تیپه میللییه‌كان و ئاره‌زوومه‌ندان به‌شداریی ده‌كه‌ن، یاریزانی هیچ یانه و هه‌ڵبژارده‌یه‌ك نه‌بن و ته‌نیا یاریزانی تیپه میللییه‌كان بن”.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، فیدراسیۆنی جیهانی بۆ تیپه میللییه‌كان هه‌یه و باره‌گاكه‌ی له ئیكوادۆره، بایه‌خ به هه‌موو یاریزانانی تیپه میللییه‌كان و ئاره‌زوومه‌ندانی تۆپی پێ ده‌دات له هه‌موو جیهاندا.
فیدراسیۆنێکی نوێ لە نێو وەرزشەکانی سلێمانی لە دایک بوو
به قسه‌ی سامی عه‌لی، فیدراسیۆنه‌كه ته‌نیا تۆپی پێی یاریگه‌ی گه‌وره له‌خۆناگرێت، به‌ڵكو فوتساڵ و تۆپی پێی كه‌نار ده‌ریاش له‌خۆده‌گرێت و خول و پاڵه‌وانیه‌تیی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌كرێته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا، به هه‌زاران تیپی میللی هه‌ن و به‌رده‌وام خول و پاڵه‌وانیه‌تییان بۆ رێكده‌خرێت، كه بناغه‌یه‌كی گرنگن بۆ پێگه‌یاندنی یاریزانان بۆ یانه‌كان.