نرخی ئایفۆن دابەزی

+964
عادل کانەبی

دوای نمایشکردنی ئایفۆن 15 لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە، نرخی ئایفۆن 14 لە چین نزیکەی 85 دۆلار دابەزی.

12ی ئەیلولی ئەم مانگە لە کۆنفرانسی ساڵانەیدا، کۆمپانیای ئەپڵ لە بارەگای سەرەکی خۆی لە کالیفۆرنیا زنجیرەی تازەی ئایفۆن 15ی نمایش کرد، کە چەند تایبەتمەندییەکی تازەی بۆ زیادکرابوو.

ئایفۆن 15 نمایش دەکرێت

ئایفۆن 15 نمایش دەکرێت

دوای کەمتر لە دوو رۆژ لە نمایشکردنی ئایفۆنە تازەکە، نرخی ئایفۆن 14 و 14 پڕۆ ماکس لە چین بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی، کە بۆ هەر دانەیەکیان نزیکەی 85 بۆ 135 دۆلار دابەزی.

نرخی پێشووی ئایفۆن 14 لە چین بە 826 دۆلار بوو، ئێستا نرخەکەی بووەتە 740 دۆلار، هەروەها نرخی ئایفۆن 14 پڕۆ ماکس پێشتر بە 962 دۆلار بووە و ئێستا بووەتە 824 دۆلار.

ئایفۆن 15 بە چەند رەنگ بەردەست دەبێت؟

ئایفۆن 15 بە چەند رەنگ بەردەست دەبێت؟