دیمەنی بێخزمەتگوزاریی گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە.وێنە.964
هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
964+
محەمەد عومەر- هەڵەبجە
نەبوونی ئاو و ئاوەڕۆ، جاددەی قیر نیگەرانی لەلای دانیشتوانی گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە دروستکردووە، ئەوەتا بە وتەی دانیشتوویەکی گەڕەکە ببێت، “ژمارەیەک خێزان ماڵەکانیان فرۆشتووە یان جێهێشتووە”.
بۆنی ئاوەڕۆکان زۆرێک لە کوچە و کۆڵانەکانی تەنیوە، ئەم گەڕەکە دەکەوێتە نزیک پارک و شاری یاری هەڵەبجە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13.9.2023، باوەڕ عەلی، دانیشتوویەکی گەرەکی هەولێرە و بە 964ی وت، “زۆربەی منداڵەکانمان توشی نەخۆشی پێست بوون، بەهۆی ئەو ئاوەڕۆی ماڵەکان دەرژێتە ناو کۆڵانەکان” بەوتەی ئەو چەندجارێک داوایان لە لایەنە ئیدارییەکانی هەڵەبجە کردووە، چارەسەری گرفتەکەیان بۆ بکەن.
بەڵام، “بێ سوود بووە و رۆژانە لەناو ئەم ئاوەڕۆیەدا هاتوچۆ دەکەن”.
گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە، تەمەنی 10 ساڵە، بەوتەی باوەڕ عەلی، “ژمارەیەک لەو ماڵانەی کە لەگەرەکەدا نیشتەجێبوون، گەڕەکەکەیان جێهێشتوووە یان خانووەکانیان فرۆشتووە، ئەوەش بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە”.
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە لە رێگەی 964 وە، داوایکرد، ئەو هاوڵاتیانە سەردانیان بکەن و سەلام بیلال وتی،”داواکاریەکمان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکەیان بۆ بکرێت، و بخرێتە بەرنامەی کارەوە کە بەشێک لە ئاوەرۆی ئەو ناوچەنەیان چارەسەرکردووە، و مەبەستیانە چارەسەری گرفتی گەڕەکی هەولێریش بکەن”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا