نەوت لە چاو دوێنێدا فڕیوە

964+

توانا نەقی

بەگوێرەی ماڵپەڕی oilprices ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 92 دۆلار و 33 سەنت بووە، ئەمەش بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دوو دۆلار نرخەکەی بەرزتر بووەتەوە
دوێنێ لەکاتی داخستنی بۆرسەی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت 90 دۆلار و 63 سەنت بووە.

ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس 89 دۆلار و 12سەنت بووە بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیووە.

شارەزایانی بواری وزە گۆڕانکاریەکانی ئەمڕۆی نرخی نەوت بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی کازاخستان دەگەڕێننەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیە لەکاتێکدایە عێراق رایگەیاندووە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرزکردەتەوە بۆ چوار ملیۆن و 23 بەرمیلی رۆژانە.