نرخی نەوت - گرافیک: 964+
نرخی نەوت بەرزتر بووەتەوە
964+
توانا نەقی
بەگوێرەی ماڵپەڕی oilprices ئەمڕۆ سێشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 90 دۆلار و 93 سەنت بووە، ئەمەش بەراورد بەکاتی داخستنی زیاتر لە 30 سەنت بەرزتر بووەتەوە
دوێنێ لەکاتی داخستنی بۆرسەی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت 90 دۆلار و 63 سەنت بووە.
ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس 87 دۆلار و 66 سەنت بووە بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە 50 سەنت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیووە.
شارەزایانی بواری وزە گۆڕانکاریەکانی ئەمڕۆی نرخی نەوت بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی کازاخستان دەگەڕێننەوە.