نرخی نەوت - گرافیک: 964+
نرخی هەر بەرمیلێک نەوت چەند سەنتێکی لێ بووەتەوە
964+
ژووری هەواڵ
بەگوێرەی ماڵپەڕی Investing ئەمڕۆ دووشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 90 دۆلار و 50 سەنت بووە، ئەمەش بەراورد بەکاتی داخستنی بەڕێژەی %0.18 دابەزیووە.
دوێنێ لەکاتی داخستنی بۆرسەی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت 90 دۆلار و 65 سەنت بووە.
ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس 87 دۆلار و هەشت سەنت بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە عێراق رایگەیاندووە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرزکردەتەوە بۆ چوار ملیۆن و 23 بەرمیلی رۆژانە.