شوێنەوارێکی تەمەن 1200 ساڵە لە زاخۆ نۆژەندەکرێتەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
شوێنەواری قشڵە و کۆنترین قوتابخانەی زاخۆ نۆژەن دەکرێنەوە و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری زاخۆ دەڵێت، شێوازە کۆنەکەیان دەپارێزن.
قشلە و کۆنترین قوتابخانەی زاخۆ دەکەونە سەنتەری شاری زاخۆ لەسەر لێواری خابوور تەنیشت بازاڕی کۆنی زاخۆ. بە قسەی مێژوونوسان، مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە 1200 پێش ئێستا.
محەمەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری شوێنەواری زاخۆ بە 964ـی وت، “کۆمپانیایەکی ناوخۆیی پڕوژەکە ئەنجام دەدات و لەژێر سەرپەرشتی ئێمەیە، هەوڵ دەدەین هەموو شوێنەوارێکی مێژوویی و کلتوری لە زاخۆ بپارێزین بۆ ئەوەی مێژووی دێرینی شارەکەمان لەناونەچێت”.
وتیشی، “بەنیازین بیانکەینە دوو ناوچەی گەشتیاری”.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد
+2