تۆز و خۆڵ بەڕێوەیە دەرگا و پەنجەرەکانتان دابخەن
+964
پەرستۆ ساڵح
ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا خۆش نییە و کەشناسی هەرێمیش دەڵێت تۆز خۆڵ بەڕێوەیە و پلەکانی گەرماش گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ نییە.
بە پێی داتاکان ئەمڕۆ یەکشەممە پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 بەرز دەبنەوە بەراورد بە دوێنی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی “با” مامناوەند دەبێت، بوونی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و گەرمیانیش ، نزمترین پلەش حاجی ئۆمەرانە، کە 26 پلەی سیلیزیە و بۆ گەرمیانیەکانیش کەشوهەوا هێشتا 40 پلەی سیلیزیە.
بە گشتی پلەکانی گەرما لە بەشێکی زۆری ناوچەکان هاتوونەتە خوار 40 پلەی سیلیزی و هاوینیش بەرەو کۆتایی دەڕوات، بەڵام هیچ پێشبینییەکی بارانبارین نییە و سبەی دووشەممەش پلەکانی گەرما جارێکی دیکە دادەبەزێتەوە و خێرایی با مامناوەند دەبێت، هەروەها ئاسمان ساماڵ دەبێت بە تۆزێکی سووکەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 34 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 39 پلەی سیلیزى
هەڵەبجە: 39 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 37 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى
سۆران: 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 40 پلەى سیلیزى