زانکۆی سلێمانی لەگەڵ زانکۆکانی عێراق پەیوەندی دروست دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

زانکۆی سلێمانی و سەنتەری ئەلجسر کە لە شاری بەغدایە لێکتێگەیشتنێکیان واژۆ کردووە و لەمەودوا زانکۆی سلێمانی لەگەڵ هاوتاکانی لە عێراق پەیوەندیدا دەبێت.

لێکتێگەیشتنەکە ئەمڕۆ شەممە 9.9.2023 لە زانکۆی سلێمانی واژۆ کراوە.

“لیکتێگەیشتنەکە بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی هاوبەشی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هاوبەشە لەگەڵ ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆری زانستی لەگەڵ زانکۆکانی تری عێراق”، ئەوە قسەی  زانا مەحمود، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانییە بۆ 964.

دەشڵێت، ئەو سەنتەرە هەموو هەماهەنگییەکان رێکدەخات و ئەوان و زانکۆکانی دیکەش بەیەکەوە چالاکییەکان بەڕێوەدە