زانکۆ حکومییەکان لە پێشانگای Next Step چیان بەخشی بە خوێندکاران؟

964+

دیلان محەمەد

ژمارەیەک لە زانکۆ حکومییەکان بەشداری پێشانگای نێکست ستێپ بوون لە سلێمانی و ئۆفەری تایبەتیان بۆ دەرچوانی 12ـی ئامادەیی هەبوو.

یەکێک لەو زانکۆ حکومییانە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بوو کە بە دوو رێگەی جیاواز هاوکاری خوێنداکاران دەکەن.

گۆران سەردار لێپرسراوی هۆبەی تۆماری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە 964ـی وت، بە دوو رێگە هاوکاری دەرچوان دەکەن یەکێکیان ناساندنی زانکۆکە و بەشەکانی پۆلیتەکنیەکە و دوومیان هاوکاریکردنیانە لە پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین و چارەسەر کردنی کێشەکانیان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی