25ی دیکەش بریندارن

بۆ نوێژی پرسە چوون و پێنج کەسیان مردن

964+
ئەحمەد مستەفا

لە مەڕەشی باکووری کوردستان، ژمارەیەک هاوڵاتی کە بۆ نوێژی پرسە کۆببونەوە، بارهەڵگرێک خۆی پێدا کێشان و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 25کەسی دیکەیان برینداربوون.

لە راپۆرتی سەرەتایی پۆلیسی پارێزگاکە ئاماژە بەوەکراوە کە، “بارهه‌ڵگره‌كه‌، به‌هۆى له‌كاركه‌وتنى سوكانییه‌وه‌ کۆنترۆڵی لەدەستداوە”.

میدیای تورکیا، لەزاری پۆلیسەوە گواستییەوە، “ئەو کەسانە بە نیازبوون بچنە گۆڕستانی کاڤاکلی کە دەکەوێتە ناوچەی ئەدرنەی پارێزگای مەرەش و مەراسیمێک بۆ بەخاکسپاردنی کەسێک رێکبخەن، لەوکاتەدا بارهەڵگرێک کە بەخێرایی بە شەقامی نزیک گۆڕستانەکەدا هاتووە، چووە بەناوی خەڵکەکەدا و شۆفڵ و ئامێر بۆ راستکردنەوەی ئۆتۆمبیلەکە و دەرهێنانی خەڵک هێنراون”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “بەهۆی رووداوەکەوە بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکانی شوێنەکە زیانیان بەرکەوتووە، هەروەک چەند تیمێکی پزیشکی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون”.

موکەرەم ئونلوێر، پارێزگاری مەرەش لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، ” بەشێک لەبریندارەکانمان بارودۆخیان مەترسیدارە”.

بە رووداوێکی هاتوچۆ شەش کەس گیانیان لەدەستدا

بە رووداوێکی هاتوچۆ شەش کەس گیانیان لەدەستدا

لە رووداوەکەی دوێنێ شەوی هەولێر 21 ئۆتۆمبێل زیانی بەرکە...

لە رووداوەکەی دوێنێ شەوی هەولێر 21 ئۆتۆمبێل زیانی بەرکەوتووە