كه‌شوهه‌وا: گه‌رمیان وا زوو فێنك نابێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بەشى پێشبینى له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینیی كه‌شوهه‌وای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ پله‌كانی گه‌رما سبه‌ی كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه‌ و گەرمیانیش هەر گەرمە و هێشتا فێنک نەبووە.

به‌ پێی پێشبینییه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كه‌شوهه‌وا به‌م جۆره‌ ده‌بێت:
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .
خێرایى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س .
ئاراستەی با / باکوورى رۆژئاوا دەبێت
مەوداى بینین / 8 – 10 کم

هه‌روه‌ها سبەی یەکشەممە به‌م جۆره‌یه‌:
کەش/ بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت
پلەکانی گەرما/ بەراورد به‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (1 – 2 ) پلە کەمێک بەرز دەبێتەوە.
خێرایی با / مام ناوەند دەبێت (10 – 20 ) کم/س
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا دەبێت
مەوداى بینین / 8 – 10 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆ، بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 39
سلێمانی: 38
دهۆک: 38
کەرکوک: 41
هەڵەبجە: 40
زاخۆ: 39
سۆران: 38
حاجی ئۆمەران : 29
گەرمیان: 43