سێ لەو ئۆتۆمبێلانەی کە دەستیان بەسەردە گیراوە. فۆتۆ: هاتوچۆی هەولێر
لە یەک شەودا شەش ئۆتۆمبێل بە تابلۆی ساختەوە گیران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە قەزای عەنکاوە لە هەولێر، تەنیا شەوی رابردوو دەستگیراوە بەسەر شەش ئۆتۆمبێلدا کە ژمارەی تابلۆکانیان گۆڕیوە یاخود بەتەواوی شاردوویانەتەوە بۆ ئەوەی لەکاتی سەرپێچیکردندا نەناسرێنەوە.
ئەمڕۆ هەینی 8.9.2023، فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێن بە دادگا و وەک ساختەکار مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، بۆیە یاسا بڕیار دەدات کە سزاکەیان چی دەبێت و کەی ئۆتۆمبێلەکانیان پێدەدرێتەوە.
“دەستبەسەرداگرتنی شەش ئۆتۆمبێلی ژمارە ساختە لە یەک شەودا مانای ئەوەیە ئەو دیاردەیە زۆر زیادیکردووە”، فازڵ حاجی وای وت.
بەشێکی دیکە لەو شۆفێرانە بەو مەبەستە ژمارەکانیان ساختەکردووە و گۆڕیوە، بۆ ئەوەی ئەگەر بە خێرایی رێپێنەدراویش لێخوڕن، لە کامێرای تیژڕەوی نەناسرێنەوە.