کۆمپانیای ئەپڵ 200 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت

964+

عادل کانەبی

دوای قەدەغەکردنی مۆبایلی ئایفۆن لە چین، کۆمپانیای ئەپڵ لە %6 نرخی پشکەکانی لەدەستدا و زیانێکی مادی زۆری بەرکەوت.

لە 7ی ئەم مانگە حکومەتی چین بڕیاریدا، کارمەندەکانی حکومەت کە ژمارەکەیان 700 ملیۆنە نابێت مۆبایلی ئایفۆن بەکار بهێنن.

بڕیارەکەی چین دوای ئەوە هات کە مەترسییەکانی دزینی داتا لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکیەوە زیادیکرد، ئەمەش وای لە بەرپرسەکانی ئەو وڵاتەکرد کە ئایفۆن قەدەغە بکەن.

هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە ئەم بڕیارە وەک کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە حکومەتی ئەمریکا کە لەساڵی 2020 تاوەکو ئێستا مۆبایلی هواوی چینی قەدەغەکردووە، ویستوویەتی زەبری ئابوری لە ئەمریکا بدات.

بڕیارەکەی چین زەبرێکی کوشندەی لە کۆمپانیای ئەپڵ داوە کە لە ماوەی دوو رۆژ پشکی کۆمپانیاکە لە %6 دابەزیوە بەمەش زیاد لە 200 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.