مافناس جەمال بابان. وێنە:سۆشیال میدیا.
نووسەر و مافناس جەمال بابان کۆچی دوایی کرد
964+
ژووری هەواڵ
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند ئەمشەو نووسەر و مافناس جەمال بابان لە تەمەنی 96 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد بەگ بابان، کەسی نزیکی بنەماڵەی جەمال بابان بۆ 964 پشتڕاستی کۆچی دوایی ئەو نووسەرەی کردەوە و وتی “جەمال بابان نەوەی عەبدولڕەحمان پاشای بابان بوو، یەکێک بوو لە کۆڵەگەکانی نەوەی بابانەکان لە کوردستان”.
جەمال بابان، لە ساڵی 1927 لە سلێمانی لەدایک بووە، لەساڵی 1950 کۆلیژی حقوقی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە.
لە چەندان پۆستی کارگێڕی بووە، لەوانە بەڕێوەبەری ناحیە و لە ساڵی 1968 سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بووە و بەڕێوەبەری دەزگای رۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی بووە لە بەغدا.
یەکەم سەرۆکی یەکێتیی نوسەرانی کورد بووە لە ساڵی 1970.
لە ساڵی 1976 خانەنشین بووە و لەو کاتەوە وەک پارێزەر کاری کردووە.
خاوەنی دەیان بەرهەمە لە بوارەکانی مافناسی، چیرۆک و بیرەوەری و مێژوویی.