پارەکەی بۆ شەقام و رێگەوبانە

شارەوانی گۆپاڵە 60 پارچە زەوی فرۆشت

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانی گۆپاڵە 60 پارچە زەوی بە فەرمانبەرەکانی خۆی فرۆشت و سەرۆکی شارەوانییەکەش دەڵێت، بە داهاتەکەی کۆڵان و گەڕەکەکانی گۆپاڵەی پێ چاک دەکەن.

زەوییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.9.2023 لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشراون.

ئاوارە لەتیف، سەرۆکی شارەوانی گۆپاڵە بە 964ـی وت، “داهاتی ئەو زەوییانە تا ئێستا وردبینیمان نەکردووە چەند دەبێت، بەڵام سەرجەم داهاتەکەی بۆ گەڕەک و کۆڵانەکانی گۆپاڵە خەرج دەکەین”.

وتیشی، “ئەو پارەیە بەشمان ناکات و پێویستیان بە هی دیکە دەبێت و بۆیە لە پلانماندایە زەوی تریش بفرۆشین”.

گۆپاڵە شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای بازیانە لە پارێزگای سلێمانی.