964 بە وردى پێتان دەڵێت

بەنداوەکانى هەرێم چەند ئاویان تێدایە و بەرهەمى کارەبایان چەندە؟

964+

وریا فەتاح

سەرەڕاى ئەوەى ئەمساڵ باران کەمترە بەراورد بە ساڵى رابردوو، بەڵام خەزنى ئاوى  بەنداوەکانى هەرێمى کوردستان و رێژەى بەرهەمهێنانى کارەباشیان بەرز بووەتەوە.

ساڵى پار لەمڕۆدا بەنداوەکان 52 مێگاوات کارەبایان بەرهەمهێناوە، بەڵام ئەمڕۆ 1.5.2025 بەرهەمى کارەباى بەنداوەکان 83 مێگاواتە

بەپێى داتایەکى تایبەتى بەڕێوەبەرایەتى گشتى بەندا و کۆگاکانى ئاو کە تایبەت بە 964ـى نێردراوە، دەردەکەوێت خەزنى ئاوى بەنداوەکان بۆ ئەمساڵ لە پار زیاترە، بەشێوەیەک کۆى ئاوى خەزنکراو لە بەنداوەکان تا کاتژمێر 8:00ـى بەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە،  3.8078 ملیار مەتر سێجایە، لە کاتێکدا پار تا ئەمڕۆ 2.8938 ملیار مەتر سێجا بووە.

یەکەم: بەنداوى دوکان

ساڵى رابردوو تا 5ـى کانونى دووەمى 2024، بڕی 1.4913 ملیار مەتر سێجا خەزنى ئاوى کردووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ لە هەمان رۆژدا خەزنى ئاو گەیشتووە بە 2.1567 ملیار مەتر سێجا.

لەبارەى بەرهەمهێنانى تێکڕاى بەرهەمى کارەبا، ساڵى رابردوو لەمڕۆدا بەرهەمى کارەباى بەنداوەکە 36 مێگاوات بووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ بەرز بووەتەوە بۆ 44 مێگاوات.

دووەم: بەنداوى دەربەندیخان

ساڵى رابردوو تا 5ـى کانونى دووەمى 2024، بڕی 1.3148 ملیار مەتر سێجا خەزنى ئاوى کردووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ لە هەمان رۆژدا خەزنى ئاو گەیشتووە بە 1.5491 ملیۆن مەتر سێجا.

لەبارەى بەرهەمهێنانى تێکڕاى بەرهەمى کارەبا، ساڵى رابردوو لەمڕۆدا بەرهەمى کارەباى بەنداوەکە 16 مێگاوات بووە، بەڵام ئەمساڵ بەرز بووەتەوە بۆ 41 مێگاوات.

سێیەم: بەنداوى دهۆک

ساڵى رابردوو تا 5ـى کانونى دووەمى 2024، بڕی 0.0218 ملیار مەتر سێجا خەزنى ئاوى کردووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ لە هەمان رۆژدا خەزنى ئاو گەیشتووە بە 0.0396 ملیۆن مەتر سێجا.

لەبارەى بەرهەمهێنانى تێکڕاى بەرهەمى کارەبا، لەمساڵ و پاریشدا سفر مێگاوات بووە و بەنداوەکە وێستگەى بەرهەمهێنانى کارەباى نییە.

خەزنى ئاوى بەنداوەکانى دیکەى هەرێم بەم شێوەیەن:

بەنداوى کفرى :

رۆژى 5ـى 1ـى ساڵى پار، 2.21 ملیۆن مەتر سێجا

رۆژى 5ـى 1ـى ئەمساڵ، 1.28 ملیۆن مەتر سێجا

بەنداوى حەسەن کنوش

رۆژى 5ـى 1ـى ساڵى پار، 0.1 ملیۆن مەتر سێجا

رۆژى 5ـى 1ـى ئەمساڵ، 0.9 ملیۆن مەتر سێجا

بەنداوى ئاوەسپى:

رۆژى 5ـى 1ـى ساڵى پار، 19.55 ملیۆن مەتر سێجا

رۆژى 5ـى 1ـى ئەمساڵ، 12.71 ملیۆن مەتر سێجا

بەنداوى تورەجاڕ:

رۆژى 5ـى 1ـى ساڵى پار، 2.21 ملیۆن مەتر سێجا

رۆژى 5ـى 1ـى ئەمساڵ، 1.28 ملیۆن مەتر سێجا

بەنداوى دێوانە:

رۆژى 5ـى 1ـى ساڵى پار، 19.2ملیۆن مەتر سێجا

رۆژى 5ـى 1ـى ئەمساڵ، 17.36 ملیۆن مەتر سێجا

بەنداوە بچوکەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ئەمساڵ تا ئەمڕۆ، 0.05296 ملیار مەترسێجا ئاویان پاشەکەوت کردووە، لە کاتێکدا ساڵى پار تا ئەمڕۆ، 0.06592 ملیار مەترسێجا ئاویان پاشەکەوت کردبوو.

لە رۆژى 5.1.2024 تێکڕاى بەرهەمهێنانى کارەباى بەنداوەکان 52 مێگاوات بووە، بەڵام ئەمڕۆ 5.1.2025 تێکڕاى بەرهەمى کارەباى بەنداوەکان 85 مێگاواتە، بەمەش بەنداوەکان 33 مێگاوات کارەبا زیاتر بەرهەمدەهێنن بەراورد بە پار.

بەپێى داتاکە، کۆى خەزنى ئاوى بەنداوەکان تا ئەمڕۆ 1.5.2025 بریتییە لە 3.8078 ملیار مەترسێجا ئاو، لە کاتێکدا 5.1.2024، بەنداوەکان 2.8938 ملیار مەترسێجا ئاویان خەزن کردبوو، بەمەش بۆ ئەمساڵ رێژەى خەزنى ئاو 0.9140 ملیار مەترسێجا زیاترە لە پار.

ئەو ئاوەى لە بەنداوەکاندایە ئاوى پێویستە؟

سەرەڕاى ئەوەى خەزنى ئاوى بەنداوەکان لەمڕۆدا بەراورد بە هەمان رۆژى ساڵى پار، زیاترە، بەڵام ئەو رێژە ئاوەى خەزنکراوە هێشتا لە ئاستى پێویستدا نییە، چونکە بەنداوى دوکان تواناى خەزنى ئاوى حەوت ملیار مەترسێجا ئاوى هەیە و بەنداوى دەربەندیخانیش سێ ملیار مەترسێجا و بە هەردووکیان 10 ملیار مەتر سێجا دەگرن، ئەوە جگە لەوەى چەندین بەنداوى دیکە هەن، بەڵام خەزنى ئاوى هەموو بەنداوەکان لەمڕۆدا زیاتر لە 3 ملیار و 800 ملیۆن مەترسێجایە. بەمەش کۆى خەزنى ئاوى بەنداوەکان ناتوانێت تەنانەت بەنداوى دووکانیش پڕ بکات.

زانیارى ورد لەم بەستەرە ببینە: رێژەى ئاوى بەنداوەکان و بەرهەمى کارەبا

بەنداوی باوەشاسوار دەکرێتە جێگایەکی گەشتیاری

بەنداوی باوەشاسوار دەکرێتە جێگایەکی گەشتیاری