چارەنووسی ژنە فڕێدراوەکەی دهۆک ئاشکرابوو
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
چەند رۆژێک لەمەوبەر ژنێک بە فڕێدراوی لەناو شاری دهۆک دۆزرایەوە و لەلایەن چاودێری کۆمەڵایەتی شارەکەوە هەڵگیرایەوە و ئێستا تەندروستی باشە.
بە قسەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی دهۆک بێت، ئەو ژنە لەلایەن برایەکی و براژنێکیەوە ئەشکەنجە دراوە.
لەوبارەیەوە، شێرزاد هروری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی دهۆک بە 964ـی وت، “برا و براژنی ژنەکە بەبیانووی شێتبوون ئەشکەنجەیان داوە و لە ماڵ کردوویانەتە دەرەوە”.
وتیشی، ئێستا حاڵی ژنەکە باشە و چاودێری دۆخی تەندروستی دەکەن.
لەبارەی چارەنووسی ئەو کەسانەی ئەشکەنجەی ژنەکەیان داوە وتی، چاوەڕێی راپۆرتی کۆتایی پزیشکین و دواتر سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت و راپێچی دادگا دەکرێن.