تیکتۆک “لە ترسدا” بنکەیەکی داتای زانیاری لە ئەوروپا کردەوە
964+
ژووری هەواڵ
تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک بنکەیەکی داتا و زانیاری لە ئەوروپا کردەوە بۆ نەهێشتنی ئەو نیگەرانیانەی لەبارەی پەیوەندی کۆمپانیاکە بە دەوڵەتی چینەوە هەیە.
بنکەکە لە شاری دوبلینی ئایرلەندایە، هاوکات بە قسەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکە، سەرجەم زانیاری و داتای بەکارهێنەرانی ئەوروپا لەو بنکەیە کۆدەکرێتەوە.
بە درێژایی چەند ساڵی رابردوو، جار نا جار تۆمەتبارکردنی تیکتۆک هەبووە بەوەی زانیارییەکانی لەگەڵ حکومەتی چین بەش دەکات و تۆڕەکەش هەمیشە رەتیکردووەتەوە.
تیکتۆک لەلایەن دامەزراوەی ByteDanceـی چینی خاوەندارێتی دەکرێت.
تیکتۆک بۆ دەربڕینی نیازپاکی خۆی ئەو بنکەیەی کردووەتەوە و رێگەش دەدات کۆمپانیاکانی ئاسایشی ئینتەرنێتیی ئەوروپا داخڵی سیستمەکەیان ببن.