كشتو‌كاڵى هه‌ولێر رێگه‌نادات به‌رهه‌مى قه‌ده‌غه‌كراو له عه‌لوه‌كه‌ى ساغبكرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌ره‌ڕاى بوونى قه‌ده‌غه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى، كه له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هاورده بكرێن، به‌ڵام له عه‌لوه‌ى هه‌ولێر به‌شێكى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى ده‌ره‌وه بوونیان هه‌یه و بۆ ئه‌مه‌ش لیژنه‌یه‌كی كشتو‌كاڵى هه‌ولێر كار له‌سه‌ر رێگریكردنیان ده‌كه‌ن.
به‌پێی رۆژژمێرى ساڵانه‌ى كشتو‌كاڵى كه وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم بڵاویده‌كاته‌وه، له‌و وه‌رزه‌ى كه به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانى ناوخۆى هه‌رێم پێده‌گات، ئه‌و به‌رهه‌مانه له ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێن بهێندرێنه ناو هه‌رێم.
هێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر، بۆ 964 ئه‌وه‌ى دووپاتكرده‌وه كه هێشتا له‌رێگه‌ى نایاسایی و قاچاغه‌وه به‌رهه‌مه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ده‌هێندرێنه ناو بازاڕه‌كانى هه‌رێم.
وتیشی “له‌ناو عه‌لوه‌ى هه‌ولێر هه‌ندێك له‌و به‌رهه‌مانه بوونیان هه‌یه، تیمه‌كانمان راسپاردوون بۆ ئه‌وه‌ى رێگریان لێبكرێت و ساغ نه‌كرێنه‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر، ئه‌و نووسراوه‌ى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراقیشى ره‌تكرده‌وه كه له رۆژى 30.8.2023 ده‌ریكردووه و تیایدا ئاماژه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هاورده‌ى به‌رهه‌مه‌كانى ته‌ماته، په‌تاته، خیار، كوله‌كه، شووتى، كاڵه‌ك، پیاز و بامیه‌ى بۆ ناو عێراق كردووه و ده‌ڵێت “ئێمه پابه‌ندی پلانى خۆمانین بۆ پشتگیری له به‌رهه‌مى جوتیارانى هه‌رێمی كوردستان”.
جوتیارانی پێنجوێن دژى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق ده‌وه‌ستنه‌وه
دوێنێش جوتیارانى سنوورى پێنجوێن دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستانه‌وه و له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا یاداشتێک و داواکارییەکیان ئاڕاسته‌ى حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستان كرد، بۆ ئەوەی رێگری لە بەروبومی دەرەوە بكرێت بهێندرێته عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ساڵانە لە مانگەکانی 8 و 9 و 10 بەرهەمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه جیاجیاكانه‌وه پێدەگات و ساڵانەش گرفتى سەرەکیان هاوردەکردنی بەرهەمە لە وڵاتانی ده‌ره‌وه کە كاریگه‌رى له‌سه‌ر ساغ نه‌بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌می ئه‌وان ده‌بێت.