لەسەر بڕینەوەی یەک پیکاب داری تەڕ دەستگیر کرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
پۆلیسی دارستانی گاپیڵۆن، لە سنووری پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییەکیان لەسەر داربڕینەوە دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3.9.2023، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو هاوڵاتییە لە کاتی داربڕینەوەدا لە سنووری گوندی گۆمەسارد دەستگیر کراوە.
دەستگیرکراوەکە یەک پیکابی پڕ کردووە لە داری بڕاوە و هەموو دارەکان و پیکابەکەی دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی 59 کەس لەسەر داربڕین دەستگیر کراون.
پێشتر شارەوانیی سلێمانی سزای بڕینی داری دیاریی کردووە و سزاکە بە پێی تەمەنیەتی و بۆ هەر ساڵێک بڕی 100 هەزار دینار وەردەگیرێت.