جوتیارانى کۆیە به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان هه‌رزانفرۆش ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به هۆى نه‌بوونى هیچ كۆگایه‌كی ساردكه‌ره‌وه له كۆیه، جوتیاران ناچارن به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌رزانفرۆش بكه‌ن، به‌رپرسێكی كشتوكاڵیش ده‌ڵێت، ساڵانه داوامان كردووه، به‌ڵام بێسوود بووه.
سنوورى قه‌زاى كۆیه، بە هۆی تێپەڕبوونی ئاوی زێی بچوك به درێژایی 60 كیلۆمه‌تر بە ناویدا، زۆربه‌ى زەوییەکانی كشتوكاڵین و ساڵانه‌ش به‌رهه‌مێكی زۆرى لێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
ناحیه‌كانى ته‌قته‌ق، سێگردكان و ئاشتى، هه‌روه‌ها ده‌شتى كۆیه‌ش له‌و ناوچانه‌ن كه ساڵانه به هه‌زاران تۆن به‌رهه‌مى كشتوكاڵیان هه‌یه.
یوسف سه‌لیم به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى كۆیه، به 964ـى راگه‌یاند، ساڵانه به به‌رده‌وامى داوایان كردووه چه‌ند (ساردخانه) كۆگایه‌كى ساردكه‌ره‌وه له سنوورى قه‌زاكه‌یان دروست بكرێت، به‌ڵام ده‌ڵێت “تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه و بێسوود بووه”.
باس له‌وه‌ده‌كات، كه رۆژانە زیاتر لە 50 تۆن بەرهەمی هەنجیر و نزیکەی 30 تۆن ماسی و 70 تۆن بەرهەمی لۆبیا و تەماتە و بەرهەمەكانی تری كشتوكاڵی، كه له‌م وه‌رزه‌دا سه‌دان تۆن به‌رهه‌م لە سنوورى قه‌زاى كۆیه رەوانەی بازاڕەكانی شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقیش دەكرێت.
وتیشی “زۆرینه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مانه به‌هۆى نه‌بوونى ساردخانه‌وه له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه هه‌رزانفرۆش ده‌كرێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له رێگاى وه‌به‌رهێنانه‌وه ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر دروستكردنى ساردخانه‌یه‌ك به‌بڕى 500 ملیۆن دینار، به‌ڵام ئه‌ویش جێبه‌جێ نه‌كرا.