"درۆنەکە بە ئاراستەی هەولێر رۆیشتووە"

درۆنێکی نەناسراو لە نزیک بارەگا ئەمنییەکانی خورماتوو بینرا و تەقەی لێکرا

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کەمێک پێش ئێستا درۆنێکی نەناسراو بەسەر ئاسمانی قەزای خورماتودا سوڕایەوە و چەند جارێک نزیک بارەگاکانی ھێزە ئەمنییەکانی قەزاکە بویەوەو لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکراو دورکەوتەوەو بەئاڕاستەی شاری هەولێر رۆیشتووە.

عەمید حسین عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بە 964ـی وت، “درۆنێکی قەبارە مامناوەند بەنزمی نزیکی بارەگا ئەمنییەکان بوەتەوە و لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە بینراوە و تەقەی لێکراوە.

وتیشی، درۆنەکە چەند جارێک بەسەر ئاسمانی قەزاکەدا سوڕاوتەوەو نزیکی بارەگا ئەمنییەکان بووەتەوەو دوای تەقەی هێزەئەمیەکان ناچارکراوە دوربکەوێتەوەو بەئاڕاستەی شاری هەولێر رۆیشتووە.

دەشڵیت، لەئێستادا لەگەڵ هێزەئەمنیەکانی سنوورەکەدا لە لێکوڵێنەوەی چڕدان بۆ دۆزینەوەی سەرەداوێک و زانینی خاوەندارێتی درۆنەکەو بەچی مەبەستێک نزیکی بارەگا ئەمنییەکان بووەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

درۆنێک لە پێنجوێن کەوتەخوارەوە

درۆنێک لە پێنجوێن کەوتەخوارەوە