"پێشتر چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌ر محاویله دزین گیراون"
له گوندێكی بەردەڕەش محاویلەیەک لە سه‌ر زەوییەکی کشتوکاڵی دزراوە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
له گوندێكی سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش محاویلەیەکی کارەبا له سه‌ر زه‌وییه‌كی كشتو‌كاڵى له جێگه‌ى خۆى نه‌ماوه، خاوه‌نى زه‌وییه‌كه دەڵێت كاتێك چووەتە شوێنه‌كه دەبینێت محاویله‌كه‌یان دزیوه.
رووداوه‌كه له گوندى مەم و زینى سنوورى ئه‌م قه‌زایه بووه له پارێزگاى دهۆك.
عەمید سەعدی بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای بەردەڕەش دزینى محاویله‌كه‌ى بۆ 964 دووپاتكرده‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت، تا ئێستا دزه‌كه‌یان ده‌ستگیر نه‌كردووه و لێکوڵینەوەیان بەردەوامە.
وتیشی “پێشتریش حاڵه‌تى دزینى محاویله‌كان هه‌بووه و چه‌ند كه‌سێكیشمان ده‌ستگیر كردوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا كه‌موكوڕییه‌كه له خاوه‌ن زه‌وییه‌كانه كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانمان نابن بۆ پاراستنى محاویله‌كانیان”.
پێشتر پۆلیس به‌و خاوه‌ن زه‌وییه كشتوكاڵییانه‌ى راگه‌یاندووه، پێوسته له رێگه‌ى له‌حیمكردنه‌وه محاویله‌كانیان له ئاست ببه‌ستنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ئاسانى نه‌دزرێن.
لای خۆیه‌وه، ئەرشەد محەمەد، بەڕێوەبەری کارەبای قەزای بەردەڕەش بە 964ـی وت، ئەمڕۆ لەلایەن چەند کەسێکەوە محاویله‌یه‌کی کارەبا له‌سه‌ر زەوییەکی کشتوکاڵی له‌و گونده دزراوە و تا ئێستاش دزەکە دیار نییە.
فه‌لامه‌ز سەعیدیش كه خاوه‌نى زەوی کشتوکاڵییه‌كه‌یه، گرته‌ڤیدیویه‌کى بۆ 964ـی ناردووە و دەڵێت، ئەمڕۆ کە سەردانی زەوییەکەى کردووه، محاویلەیەکی کارەبایی نه‌ماوه و ده‌شڵێت “پەیوەندیم بە لایەنی پەیوەندیدار و پۆلیسەوە کرد و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و تائێستا کەس دەستگیر نەکراوە”.
باسی له‌وه‌ش كردووه كه به‌هۆى دزرانى محاویله‌كه‌یه‌وه، نزیکەی سێ هەزار دۆلار زەرەرمەند بووه .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن