تازەپێگەیشتووانی هەولێر بردنەوەیەکی گەورەیان تۆمارکرد

964+

هێژا خەسرەو ـ هەولێر

لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی تازەپێگەیشتووانی کوردستاندا، یانەی هەولێر لە یاریگای دووەمی فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی سۆرانی کرد و یارییەکەی بە ئاسانی لێبردەوە

هەولێر لە یارییەکەد بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام براوە بوو، هەریەکە لە هێژا خۆشناو و عەلی شێرزاد دوو گۆڵیان تۆمارکرد و راستی رەشادیش گۆڵەکەی دیکەی یانەی خاوەن یاریگای تۆمارکرد.

دوای یارییەکە سەردار فارسی راهێنەری هەولێر بە 964ـی وت،  یاری یەکەم پێوەر نییە بۆ تیپ، یانەی ئێمە تەنیا بۆ بەشداریکردن لێرە نییە، ئێمە رکابەری لەسەر نازناوی خول دەکەین، یاریزانانمان پێویستیان بە کەمێک پشوو هەیە و دواتر دەگەڕێینەوە.

تازەپێگەیشتووانی هەولێر لەگەڕی یەکەمدا بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە تازەپێگەیشتووانی زاخۆ دۆڕان لە ناو یاریگای خۆیاندا، لە گەڕی دووەمیش چاوەڕوان بوون

پێداچوونەوە: توانا نەقی