بە هێرشی درۆن کەسێک گیانی لەدەستدا
964+
محەمەد عومەر – پێنجوێن
بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر گوندی کانی میرانی کۆماری لە قەزای پێنجوێن کەسێک گیانی لەدەستدا.
ئەمە یەکەم جار نییە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەو ناوچیە بۆردومان بکات و بە بەردەوام دەبینرێن لە ئاسمانی ناوچەکە.
رائید کاروان عەبدوڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن بە 964ـی وت، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممەوە درۆن بەسەر ئاسمانی گوندی کانی میرانی کۆماری لە پێنجوێن دەسوڕێتەوە و بەهۆی بۆردومانی درۆنەکانەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش برینداربووە.
وتیشی، “ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانە، تا ئێستاش درۆنەکان بەردەوام بەسەر ئاسمانی ناوچەکەوە دەسوڕێینەوە و هیچ هێزێکی ئاسایش و پۆلیس تا ئەم ساتە نەچونەتە سەر رووداوەکە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی