ئایفۆن 15 بە چەند رەنگ بەردەست دەبێت؟

ئەحمەد عەبدوڵا

نزیکەی 10 رۆژ ماوە بۆ پەردەلادان لەسەر زنجیرەی نوێی ئایفۆن، ماڵپەرە تەکنەلۆژییەکان رەنگی ئایفۆنە نوێیەکەیان دزە پێکردووە و ئاماژە بەوە دەدەن کە بە نۆ رەنگی جیاواز بەردەست دەبێت.

پێشبینی دەکرێت جۆری iPhone 15 بە رەنگەکانی (رەش، سپی، شین، زەرد و پرتەقاڵی) بەردەست بێت.

رەنگی جۆرەکانی iPhone 15 pro و Pro max جیاواز دەبێت و بەم رەنگانە بەردەست دەبن (تیتانیۆم، شینی تاریک، سیلڤەر، رەشی رەونەقدار).

هەروەها بە گوێرەی پێشبینییەکان، نرخی ئایفۆن 15 زیاتر دەبێت لە ئایفۆنەکانی پێش خۆی و چاوەڕوان دەکرێت لە 799 دۆلارەوە دەستپێ بکات تا هەزار و 299 دۆلار، بەڵام ئەم نرخانە فەرمی نین.

کۆمپانیای ئەپڵ، هەموو ساڵێک لە مانگی ئەیلول نوێترین بەرهەمی خۆی لە ئاهەنگێکی تایبەت نمایش دەکات و دوای دوو هەفتە لە نمایشکردنی دەیخاتە بازاڕەوە.