بیرە نەوتێک لە کەرکوک _ وێنە: ئاژانسەکان
نرخی نه‌وت به‌ره‌و به‌رزبووه‌وه‌ی زیاتر ده‌ڕوات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕی جیهاندا گه‌یشته 88.99 سه‌نت، ئه‌مه‌ش به پێی پێنوێنی بۆرسەی نەوت لە جیهاندا، نرخه‌كه‌ی به‌راورد به دوێنێ هه‌ینی دوو دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێكساسییش 86.05 سه‌نت، كه ئه‌ویش به‌راورد به دوێنێ نزیكه‌ی دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی نه‌وت ماوه‌یه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵكشانه و ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی بۆ دابه‌زینی یه‌ده‌گی نه‌وتی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له 25.3.2023 وه‌ستاوه و زیانێكی زۆری به ئابووری و داهاتی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش گه‌یاندووه.