خولی لاوانی کوردستان یاری نێوان پێشمەرگە و هەندرێن. وێنە:964
چوارگۆشەی زێڕینی خولی لاوانی کوردستان دەستیپێکرد
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە یارییه‌كانی چوونی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی لاوانی کوردستان، هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و هندرێن بەبێ گۆڵ له سلێمانی یەکسان بوون، سیروانی نوێیش له شۆڕیجه‌ی برده‌وه.
یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی “چوارگۆشه‌ی زێڕین” خولی لاوانی تۆپی پێی یانە نایابەکانی کوردستان ده‌ستیپێكرد، كه به شێوازی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌یه.
له یارییه‌كانی چووندا كه ئێواره‌ی هه‌ینی به‌ڕێوه‌چوون، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر یاریگه‌ی خۆیدا میوانداریی هندرێنی شاری هەولێری کرد، بە درێژایی هەردوو گێمەکە یاریزانانی هەردوو یانە بە هێرشەکانیان مەترسیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر دروست دەکرد، بەڵام نەتوانرا سوودی لێ وەربگیرێت و یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بۆیه ئەنجامی کۆتایی له یاریی گەڕانەوە یه‌كلاده‌بێته‌وه.
رێباز سدیق راهێنەری یانەی پێشمەرگە بە 964ـی وت، ئەوان ئەرکیان قورسە چونکە لە یەک کاتدا لە دوو خولی جیاواز یاریی دەکەن.
وتیشی، ئێستا ئەم یارییە کۆتایی هاتووە دەبێت بەڕێ بکەوین بۆ شاری بەغدا، چونکە لە خولی پلە یەکەکانی عێراق بەرامبەر بە یانه‌ی مرور یاریی دەکەن.
هه‌ر له هه‌مان خول و قۆناغدا لاوانی سیروانی نوێ به 1-0 گۆڵ له لاوانی یانه‌ی شۆڕیجه‌یان برده‌وه.
یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغه‌كه هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چن.
964 ده‌زانێت، یاریی كۆتایی خولی لاوانی كوردستان بۆ ئه‌م وه‌رزه له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا