وێنەی ئۆتۆمبێلە وەرگەڕاوەکە. فۆتۆ: هاتوچۆی کۆیە
لەسەر رێگەی کۆیە ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا و گیانی لەدەستدا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە رێگەی سەرەکی کۆیە – دوکان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەوهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 1.9.2023، ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW لەسەر رێگەی سەرەکی کۆیە – دوکان وەرگەڕا و بەوهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
هۆکاری وەرگەڕانی ئۆتۆمێلەکە تیژڕەوی بووە و شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە وا دەڵێت.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی یونس فریادە، بەپێی زانیارییەکان، هاوڕێیەکیشی بریندارە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە.